نەرمەواڵەی فرۆشگەیی چەن دراوی AFG POS
نەرمەواڵەیەک کە بە ئێوەی دەناسێنین یەکێک لە بەهێزترین نەرمەواڵەگەلی فرۆشگەییە کە ژێر بەشی ویندۆوزی چەن دراوی دونیایە و سێ زمانەیە( ئینگلیزی، فارسی، عەرەبی) و لە ڕۆژژمێردا پشتیوانی لە دوو بەرواری کۆچی مانگی و زایینی بە شێوەی هاوکات دەکات.
ئەم نەرمەواڵەیە بۆ هەموو فرۆشگە و سوپێ مارکێتێک دەشێت. هەموو جۆرە دەزگایەکی ڕەمز خوێن و مانیتؤڕی ساوینی پشتیوانی دەکات و توانای ئەوەی هەیە کە بە دەزگای چاپی بچووکی فرۆشگەیی فاکتۆڕی کرین بۆ کڕیارەکان چاپ بکات. ئەم نەرمەواڵەیە هەڵبژاردنێکی باشە بۆ هەموو سوپێرمارکێت و فرۆشگەگەلی کەرەستەکانی دەنگ و ڕەنگ، مۆبایل فرۆشییەکان، دوکانی وردەو واڵە فرۆشی، پەڕاوگە، فرۆشگاکانی جل و بەرگ، دەرمانخانەکان، فرۆشگاکانی شت و مکی ناو ماڵ، قەساوییەکان، کەرەستە فرۆشییەکان، کەرەستەی سەیارە و بە گشتی هەر فرۆشگەیەک کە کەرەستەیەک دەسێنێ و دەیفرۆشێت.
بۆ ئێوە فرۆشگەیەکی ئینتەرنێتی دروست دەکات
ئەگەر جۆری فرۆشگەی ئینتەرنێتی هەڵبژێرن، دەتوانن سەرەڕای ئەو نۆسخەیەی کە لە سەر کۆمپیوتەری فرۆشگەکەتان دامەزراوە نۆسخەیەکی ینتەرنێتیشتان هەبێت.
ئێمە یەکدانە ماڵپەڕی فرۆشی ئۆنلاین دەدەین بە ئێوە کە وەسڵە بە بانکی زانیاری فرۆشگەکەی ئێوەوە و پێڕستی کەرەستەکان و نرخەکانیان لەوێ هەڵدەگرێت و لە چوارچێوەی یەکدانە فرۆشگەی ئینتەرنێتیدا بەرهەمەکانی ئێوە دەخاتە ڕوو. کڕیاران دەتوانن پێڕستی کاڵا یان خزمەتگوزارییەکانتان لە سەر فرۆشگە ئینتەرنێتییەکەتان ببینن و بە شێوەی ئۆنلاین شتتان لێ بسێنن.
کەواتە نەرمەواڵەکەی ئێمە دوو شت دەدات بە ئێوە. هەم یەکدانە نەرمەواڵەی فرۆشگەیی لە سەر کۆمپیوتەرەکەتان و هەم یەکدانە فرۆشگەیی ئینتەرنێتی لە سەر ماڵپەڕێک بە نێوی خۆتان، بۆ ئەوەی کڕیارەکانتان بتوانن بە مۆبایل و بە شێوەی ئۆنلاین شتتان لێ بکڕن.
ئەم نەرمەواڵە باشترین هەڵبژاردنە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت فرۆشگەی ئینتەرنێتییان هەبێت و لە هەموو شارەکان و وڵاتەکاندا بە شێوەی ئۆنلاین فرۆشیان هەبێت.
تایبەتمەندییەکانی ئەم نەرمەواڵەیە
- ئاسانی لە بە کار هێناندا: بۆ کار کردن بە ئەم نەرمەواڵەیە پێویست نییە کە حەتمەن ژمێریار بن یان زانیارییەکی زۆرتان لە سەر ژمێریاری هەبێت
- ڕاپۆرت و پێنوێنی جۆراوجۆر بۆ ئاگاداری لە ڕێژەی قازانجی ڕۆژانە، حەفتەیی و مانگانە
- پشتیوانی لە هەموو جۆرە دەزگاگەلی ڕەمزخوێن و هەروەها مانیتۆڕی ساوینی
- پرۆسەی کڕینی بە تەواوەتی هەیە. کە بەشگەلی بەڵگەی کڕین، کڕین، هاتنەوە لە کڕین، وەرگرتنی کاڵای ئەمانەتی لە خۆ دەگرێت.
- توانای فرۆشتن بە شێوەی نەختی/ بە کارت/ بە دراوی وڵاتانی دیکە/ قەرز.
- کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو مامەڵانەی کە بە شێوەی تەلەفۆنی دیاری کراون.
- کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو شتە کڕیاوانەی کە بۆ کڕیار هناردراوە، بە پەیکی ماتۆڕی و یان لە ڕێگای پۆستەوە.
- کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو شتانەی کە بە شێوەی ئینتەرنێتی کڕیار دیاری کردوون.
- هەناردنی مەسەیج و جیمەیلی سپاسگوزاری و وەبیرهێنانەوە بۆ کڕیارەکان.
- هەبوونی توانا و پەستانی حسێبی بانکی و دراوی و کڕیارانی دراوی.
- تەواوی بەشەکانی نەرمەواڵەکە نەقاشی کراوە و دەتوانن وێنەی کاڵا و کڕیارەکان و تەواوی حسێبەکان لە ناو کۆمپیوتەرەکەتان تۆمار بکەن.
- بۆ دەستەبەندی کەلوپەل هیچ سنووردارییەکتان نییە، پشتیوانی ژمارە سریاڵ و و مێژووی بە سەر چوونی کاڵاکە.
- توانا و پەستانی کۆنتڕۆڵ کردنی هەموو جۆرە چەک و تەواوی ئەو ڕاپۆرتانەی کە پەیوەندی بە چەکی ماوەدارەوە هەیە لەگەڵ ڕێکەوتی بە سەرچوونیان.
- توانای بەرهەم هێنان و خستنە ڕووی بەڵگەگەلی قازانج و زەرەر و هەروەها بەڵگەی کرانەوە و کۆتایی پێهاتن و هەموو جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی کۆتایی ساڵ.
- پشتیوانی هەموو جۆرە ویندۆوزێک، لەوانەیە جۆرەکانی ویندۆوزی سێروێر، ویستا، XP و ٧ و ٨ و ١٠ و ١١.
- توانای بەڕۆژ کردنی ئینتەرنێتی.
- فێرکاری بە شێوەی فیلم و بە کەڵکوەرگرتن لە فایلی ویدیۆیی فێرکاری بۆ هەموو بەشەکان.
دابەزاندنی وەشانی تاقیکاری »
ڕێنوێنی بۆ دامەزراندن »
ڕاژەکارییەکانی ئێمە
هەموو ڕاژەکارییەکانی ئێمە بە شێوەی ئینتەرنەتییە. بە بەکارهێنانی نەرم ئامێرگەلێک وەکوو تیم ویۆر و یان ئانی دێسک.
هەرکات یەکێک لە کڕیارەکانمان کێشەیەکی لە نەرمامێرەکە هەبێت و یان پرسیارێکی لە ئێمە هەبێت دەتوانێ بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ جێبەجێکارەکەی ئێمە لە شوێنی چەتی ئێی ئێف جی سافت ویەر قسە بکات و ئەگەر پێویست بوو کارناسێک لە لایەن کۆمپانیەوە کۆمپیوتەری کڕیارەکەمان ببینێت و تاوتوێی بکات. ئەم کارەش بە شێوەی ئۆنلاین و لە هەمان کاتدا و بە بێ هیچ فەوتانی کاتێک و لە لایەن هەر ئەو نەرمامێرانەی پەیوەندی کە باسمان کرد ئەنجام دەگرێت.
ڕوونکردنهوهی زیاتر »
کڕینی بە قیست
ئێوە هەروەها دەتوانن ئەم نەرم ئامێرە بە قیست بکرن. بەم شێوەیە لە 4 قیستی مانگانە دا بەهایەکەی بدەن و سێ لە سەدی کۆی گشتی بۆ هەر قیستێک زیاد دەکرێت
ئەگەر دەتهەوێ بە قیست بیکریت ئەوە پەیوەندیمان پێوە بکە
پەیوەندیمان پێوە بکە »