نەرمامێرێکی زۆر باش بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی هەموو بەشەکانی یەک خواردنگە یان کافی شاپ.
نەرمامێری AFG Restaurant بۆ ئەو خواردنگەیانە درووست کراوە کە لە ناویاندا، داخوازی چێشت لە سەر کورسی وەردەگیرێت. لەم نەرمامێرەدا هۆڵەکان و کورسیەکان بە شێوەگەلی گرافیکی پیشان دەدرێن و ئێوە دەتوانن کورسییەک کە بە دڵتانە هەڵبژێرن و بۆ ئەو کورسیە جۆرێک چێشت داوا بکەن. بە گشتی ئەم کارە لە ئەستۆی پێشخزمەتەکانە کە تەبلێتێکیان بە دەستەوەیە و دەچنە سەر کورسی میوانان و داخوازی خواردنی میوانان وەردەگرن. کاتێ کە داخوازی کورسییەک ڕۆیشتە نێو سیستەم، نەرمامێرەکە ڕەنگی کورسیەکە دەگۆڕێت بە زەرد کە بە واتای ئەوەیە کە بۆ ئەم کورسیە داوای چێشت کراوە بەڵام هێشتا نەخوراوە. لە چێشتخانەدا کۆمپیوتەر یان تەبلێتێک هەیە کە وەسڵە بە سیستەم و هەر کە پێشخزمەت داخوازی چێشتەکەی وەرگرت، ڕستەگەلێک پەیوەندیدار بە داخوازییەکە کە پەیوەندی بە چێشتخانەوە هەیە لە سەر کۆمپیوتەر یان تەبلێتی نێو چێشتخانە پیشان دەدرێت و سیستەم ڕایدەگەیەنێت کە داخوازییەکی چێشتمان هەیە. چێشتکەر چێشتەکە حازر دەکات و دەست دەخاتە سەر ڕستەگەلی سەر کۆمپیوتەر و ڕەنگی دەگۆڕێت بە سوور کە بە واتای ئەوەیە کە چێشتەکە حازر بووە.
پێشخزمەت لە سەر تەبلێتەکەی دەبینێ کە یەکێک لە داخوازییەکان بە ڕەنگی سوور دەرهاتووە کە بە واتای ئەوەیە کە چێشتەکەی حازرە و دەڕوات و چێشتەکە لە چێشتخانە وەردەگرێت و دەینێتە سەر کورسی میوانەکە و میوانەکە دەیخوات و پاشان پێشخزمەت لە نێو تەبلێتەکەی تۆماری دەکات کە ئەم چێشتە خوراوە و بەم کارە ئەو داواکاریە بە ڕەنگی شین دەرتێت. لەم نەرمامێرەدا هەموو شتێک خۆبزێوە و پەیوەندی نێوان پێشخزمەت و داخوازییەکان و چێشتخانە و سندوق و بەڕێوبەرایەتی لە ڕێگای کۆمپیوتەر و ئەم نەرمامێرەوە ساز دەبێت.
لە کۆتاییدا کاتێ کە کڕیار یان میوان پارەکەی خۆی دەدات بە خاوەن خواردنگەکە ڕەنگی سەر کورسیەکە دەبێتە سەوز و تا کاتێ کڕیار لە خواردنگە بێت بەم ڕەنگە دەمێنێت کە بە واتای ئەوەیە کە میوانەکە پارەی خۆی داوە بەڵام هێشتا لە نێو خواردنگەدایە.
دەتوانن چەنددانە چێشتخانە دابنێن. وەک وێنە چێشتخانەی سەرەکی، کافی شاپێک بۆ ساز کردنی ساردەمەنی، خواردنی ئامادە، شوێنی ساز کردنی قلیان. پاشان لە پیشاندانی چێشتەکان دەتوانین پیشان بدەین کە هەر کام سەر بە کام بەشە. بەم کارەوە کاتێ کە میوان داخوازییەکەی تۆمار دەکات، هەر بەشێک لە داخوازی دەڕواتە بەشی پەیوەندیدارەوە. بۆ وێنە داواکاری قلیان دەچێتە بەشی ساز کردنی قلیان و داخوازی میلک شێیک دەچێتە بەشی کافی شاپ و داواکاری چێشت دەچێتە بەشی چێشتخانەی سەرەکی و لە سەر کۆمپیوتەرێک کە لەو بەشە دانراوە وەک داواکارییەکی نوێ پیشان دەدرێت. هەر کام لە بەشەکان پاش حازر کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەوانەوە لە سەر کۆمپیوتەرەکەی خۆیان ڕایدەگەیەنن کە داخوازییەکە حازرە و بە شێوەی خۆبزێو ئەمە بە پێشخزمەت ڕادەگەیەنرێت.
ئەم نەرمامێرە شیاوی هەموو ئەو خواردنگە، کافی شاپ، سفرە خانە، قاوەخانە وکافانەیە کە داخوازییەکانی میوانان لە سەر کورسی وەردەگرن و لە کۆتاییدا میوان تێچووی خۆی دەبژێرێت.
تایبەتمەندییەکانی نەرمامێر:
- ڕاحەتی لە بە کار هێنان: بۆ کار کردن بە ئەم نەرمامێرە پێویست نیە کە ئێوە ژمێریار بن یان زانیاریگەلێکی زۆرتان لە بارەی ژمێریاری هەبێت.
- پێنج زمان لە هەموو بەشەکان. ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و تورکی و کوردی
- ئیمکانی ناساندن و گونجاندنی هۆڵی جۆراوجۆری خواردنگەکە و کورسیەکانی هەر هۆڵ.
- ئیمکانی ناساندن و شرۆڤەی چێشتخانەکان و بەشگەلی جیاوازی خواردنگەکە کە تێیاندا چێشت، ساڵاد، ساردەمەنی و قلیان ساز دەکرێت.
- ئیمکانی دانانی پەیکی ماتۆری و کۆنتڕۆڵی تەواوی داواکارییەکانی دەرەوەی خواردنگە.
- ئیمکانی دانانی تا پێنج دەزگا پۆزی بانکی بۆ ئەو کڕیارانەی کە تێچووەکانی خۆیان بە کارتی بانکی دەبژێرن.
- لەم نەرمامێرەدا میوان دەتوانێت تێچووەکەی خۆی بە ئەرزی بیانوو ببژێرێت.
- ئیمکانی شرۆڤە و دەستەبەندی جۆرەکانی چێشت و ساردەمەنی بە شێوەی پیشان دراو و وێنەدار.
- لەم نەرمامێرەدا هەموو حەسابەکان و میوانان دەتوانن وێنەیان هەبێت.
- ئیمکانی دانانی دراوی بیانوو و حسێبی بانکی دراوی و کۆنتڕۆڵ کردنی خواست و قەرز.
- هەروەها کڕینی مادەی خاو و شت و مکەکانی خواردنگە دەکرێت بە ئەرزی بیانوو بێت.
- پاڵپشتی لە هەموو جۆرە دەزگایەکی بارکۆد خوێن و هەروەها پیشانگەری ساوێنی.
- هەبوونی تایبەتمەندییەک کە بە پێی ئەوە دەتوانن مەسەیج و ئیمەیل بۆ دەستخۆشی لێکردن بنێرن و هەروەها ئیمکانێک بۆ وەبیرهێنانەوەی کڕیارەکان.
- ئیمکانی تۆمار کردنی ئەلەکترۆنیکی بەڵگەکان، بە جۆرێک کە دەتوانن هەر پسوولە یان گرێبەستێک ئێسکەن بکەن و بیخەنە سەر بەڵگەکان یان پسوولەی کڕین و فرۆشتنەکان.
- کۆنتڕۆڵی ڕێک و پێکی چەک و هەموو ڕاپۆرتگەلێک کە پەیوەندی بە چەکی ماوەدارەوە هەبێت و هەروەها ئاگادارکردن لە ماوەی تەواوبوونەکەیان.
- ڕاپۆرتگەلی بەهێز و نەرمی نوێن و قازانجی ڕۆژانە و هەفتەیی و مانگانە و جۆرەکانی پێنوێن.
- ڕەوتی کڕینی بە شێوەی تەواو هەیە. وەکوو پسوولەی کڕین، کڕین، هاتنەوە لە شت کڕین، وەرگرتنی کاڵای ئەمانەتی.
- ئیمکانی درووست کردنی بەڵگەی قازانج و زەرەر و کرانەوە و کۆتایی هاتن و هەموو پلانەکانی کۆتایی ساڵ.
- پشتیوانی لە هەموو ویندۆوزەکان، لەوانە هەموو جۆرە ویندۆوزێکی ویستا، XP و 7 و 8 و 10.
- هەبوونی پلانی بەڕۆژ کردنی ئینتەرنەتی و خۆڕایی.
- پیشان دانی فیلمێک بە شێوەی فایلی ڤیدیۆیی فێرکاری بۆ هەموو بەشەکان.
دابەزاندنی وەشانی تاقیکاری »
ڕێنوێنی بۆ دامەزراندن »
ڕاژەکارییەکانی ئێمە
هەموو ڕاژەکارییەکانی ئێمە بە شێوەی ئینتەرنەتییە. بە بەکارهێنانی نەرم ئامێرگەلێک وەکوو تیم ویۆر و یان ئانی دێسک.
هەرکات یەکێک لە کڕیارەکانمان کێشەیەکی لە نەرمامێرەکە هەبێت و یان پرسیارێکی لە ئێمە هەبێت دەتوانێ بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ جێبەجێکارەکەی ئێمە لە شوێنی چەتی ئێی ئێف جی سافت ویەر قسە بکات و ئەگەر پێویست بوو کارناسێک لە لایەن کۆمپانیەوە کۆمپیوتەری کڕیارەکەمان ببینێت و تاوتوێی بکات. ئەم کارەش بە شێوەی ئۆنلاین و لە هەمان کاتدا و بە بێ هیچ فەوتانی کاتێک و لە لایەن هەر ئەو نەرمامێرانەی پەیوەندی کە باسمان کرد ئەنجام دەگرێت.
ڕوونکردنهوهی زیاتر »
کڕینی بە قیست
ئێوە هەروەها دەتوانن ئەم نەرم ئامێرە بە قیست بکرن. بەم شێوەیە لە 4 قیستی مانگانە دا بەهایەکەی بدەن و سێ لە سەدی کۆی گشتی بۆ هەر قیستێک زیاد دەکرێت
ئەگەر دەتهەوێ بە قیست بیکریت ئەوە پەیوەندیمان پێوە بکە
پەیوەندیمان پێوە بکە »
لیستی نرخی نهرم ئامێری ڕستووران و کافهکان
AFG Restaurant
هەروەها دەبێت بە ڕادەی 9٪ لە نرخی نەرم ئامێرەکەی کریوتانە بە شێوەی ساڵانە بدەن کە پاش ساڵێک دەستپێدەکات.
مەرجی وەرگرتنەوە
هەنگاو بنێ بۆ کڕین »